ئەمریكا بەهۆی سوریاوە لە ئیمارات نیگەرانە

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا

ئەمریكا نیگەرانە لەوەی ئیمارات پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوریا ئاسایی دەكاتەوە، دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە سەردانی دیمەشقی كرد و لەگەڵ ئەسەد كۆبووەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دووپاتیدەكاتەوە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سوریا ئاسایی ناكانەوە.

لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی پرسیارێكی لەبارەی سەردانی عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ دیمەشق و دیداری لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، پرایس ڕایگەیاند، “نیگەرانین لەو ڕاپۆرتانەی باس لەو كۆبوونەوەیە و ئاماژە نێردراوەكانی دەكەن، پێشتر وتومانە، ئەم ئیدارەیە (مەبەستی ئیدارەكەی بایدنە) پشتگیریی هیچ هەوڵێك ناكات بۆ هێوركردنەوە”.

هەروەها پرایس، بەشار ئەسەدی بە “دیكتاتۆرێكی دڕندە” وەسفكرد و وتی، “هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر ڕژێمەكەی ئەسەد ئەوەیە كە پەیوەندیی لەگەڵ ئاسایی ناكاینەوە و ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بەرزتر ناكەینەوە، پشتگیریی هیچ ئاساییكردنەوەیەكی وڵاتانی دیكەش ناكەین”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دووپاتیشیكردەوە، ئارامی لە سوریا تەنها لەڕێگەی پرۆسەیەكی سیاسی بەدیدێت، كە نوێنەرایەتیی ئیرادەی تەواوی سورییەكان بكات، بەو ئاراستەیەشدا لەكاركردن لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان بەردەوامە.

دوێنێ عەبدوڵا بن زاید ئال نهەییان وەزیری دەرەوەی ئیمارات سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریای كرد، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا كۆبووەوە.

سەردانەكە لەكاتێكدایە، توركیا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش بۆسەر بەشێكی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا دەكات و دەستیكردووە بە كۆكردنەوەی هێز و ئامادەكردنی گروپە چەكدارە سورییە هاوپەیمانەكانی.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستیی دەنگدانی ناردە دادگای فیدراڵی

بابەتی دواتر

خەڵاتی زە بێست كەی دەدرێت؟ كێ پاڵێوراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژینگە-یە

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 5ی حوزەیران-ی وەک رۆژی جیهانیی ژینگە دەستنیشانکردووە. ئامانج لە دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە بەرەوپێشبردنی هۆشیارییە…
Total
0
Share