سەرۆكی ‘مێژوویی’ فەڕەنسا كۆچی دواییكرد

ڤالیری جیسكار دیستان

ڤالیری جیسكار دیستان، سەرۆكی پێشووتری فەڕەنسا كە بە پشتیوانی یەكخستنی ئەوروپا و نوێكردنەوەی كۆمەڵگای فەڕەنسی لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو دادەنرێت، بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا لە تەمەنی 94 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

دامەزراوەی جیسكار ئاشكرایكرد، سەرۆكی پێشوو لە خانووەكەیدا لە ناوچەی لوار ئیشیر-ی ناوەڕاستی فەڕەنسا مردووە.

جیسكار كە لەماوەی نێوان 1974 تا 1981 سەرۆكایەتی فەڕەنسای كرد، لە ئەیلولی ڕابردوو بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە بەهۆی گرفتێك لە كۆئەندامی هەناسەیدا، دواتریش لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی ڕابردوو جارێكی تر گەیەندرایەوە نەخۆشخانە.

جیسكار دیستان لە تەمەنی 48 ساڵیدا وەك سەرۆك هەڵبژێردرا و بەمەش بووە كەم تەمەنترین سەرۆك وڵات پاش جەنگی جیهانیی دووەم.

لە ناوخۆی وڵاتدا جیسكار سەرۆكایەتی پڕۆسەی نوێكردنەوەی كۆمەڵگای فەڕەنسی كرد، لەوانە ڕێگەدان بە جیابوونەوە بە ڕەزامەندی هەردولا، كەمكردنەوەی تەمەنی دەنگدان لە 21 ساڵییەوە بۆ 18 ساڵی، سەرەڕای كاركردن لەسەر ئازادكردنی ئابوریی وڵات.

هەروەك بەپێی ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی جیسكار دیستان بە ئەندازیاری سەرەكیی یەكخستنی ئەوروپا دادەنرێت لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا.

بابەتی پێشتر

عێراق لە ئازاری ساڵی داهاتوو یەكەم بەشە ڤاكسین وەردەگرێت

بابەتی دواتر

ئەمریکا بە هۆکاری ئەمنی ژمارەی دیپلۆماتەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share