سەدر نە لە هەولێرە و نە بەشداریی كۆبوونەوەكەی “چێوەی هەماهەنگی” كردووە

ڕەوتی سەدر سەردانی موقتەدا سەدر بۆ هەولێر بەدرۆدەخاتەوە، هەروەها ڕەتیدەكاتەوە خۆی، یان نوێنەرێكی، بەشداریی كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردووی لایەنە شیعییەكانی كردبێت.

ڕەوتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی سەردانی موقتەدا سەدر بۆ هەولێر نووسیویەتی، “هەواڵێكی درۆیە”، داواشی لە میدیاكان كردووە ورد و ڕاستگۆ بن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكان و پشت بە سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان ببەستن.

لەلایەكی ترەوە، میدیا عێراقییەكان باسیان لە بەشدارییكردنی نوێنەرێكی ڕەوتەكە لە كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی چێوەی هەماهەنگی (الاطار التنسيقي) كە لەماڵی حەیدەر عەبادی بەڕێوەچوو، بەڵام ڕەوتی سەدر ئەو هەواڵەش ڕەتدەكاتەوە.

قسەی میدیا عێراقییەكان لەسەر بەشداریكردنی حەسەن عەزاری سەرۆكی لیژنەی دانوستانكاری ڕەوتی سەدر بوو، بەڵام دەستەی سیاسیی ڕەوتەكە بە كورتی وەڵامی ئەو دەنگۆیەشی داوەتەوە، ڕەتیكردووەتەوە هیچ نوێنەرێكی ڕەوتەكە، یان لیژنەی دانوستانی ڕەوتەكە بەشداریی كۆبوونەوەی چێوەی هەماهەنگیی كردبێت.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی نامەیەکی بۆ مستەفا کازمی نارد

بابەتی دواتر

بیتکۆین بەرزترین نرخی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share