هەڵوێستی بەغداد لەبارەی ناردنی دوو مووچە بۆ هەرێم راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بەدواداچوونەكان تا ئێستا بەغداد رەزامەند نەبووە مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئابی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بەیەكەوە رەوانەبكات و دەیەوێت رێككەوتنەكانی پێشتر وەك خۆی جێبەجێبكرێن.

دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە شاندی هەرێم بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكان بەپێی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەكاتەوە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەندێك گرفتی تەكنیكی لەسەر بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و قەرزەكان و پاكتاوە داراییەكان ماوە و تائێستا یەكلانەبووەتەوە كە چەند تێبینییەكی لەسەرە.

راشیگەیاند، تا ئێستا لایەنی بەغداد ئامادە نییە مووچەی مانگەكانی 7 و 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەیەكەوە بنێرێت دەیەوێت رێككەوتنەكانی پێشتر بەپێی یاسای بودجە جێبەجێبكرێن و ئەو مەرجانەی كە هەیەتی جێبەجێیبكات و ئێستاش لە عێراق رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێنە و بەشێكی زۆری فراكسیۆنی پەرلەمان لە بەغداد نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share