قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، دەبێت هەموو لایەکمان کاربکەین تا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەشێوەیەکی بنەڕەتی و درێژخایەن چارەسەربکرێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە پێکهاتبوو لە ئەندامانی لیژنەی ئەوقاف و عەشایر بەسەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە دەباشان بەڕێوەچوو، دکتۆر مەحمود مەشهەدانی رۆڵی سەرۆک مام جەلالی وەبیرهێنایەوە لە بەدیهێنانی ئاشتەوایی و تەبایی و یەکریزی لەنێوان لایەنە عێراقییەکان و سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکاندا و رایگەیاند، لە قۆناغی سەخت و هەستیاری دوای رووخانی رژێمی بەعس سەرۆک مام جەلال وەک پێشەوایەک لە سیاسەتی عێراق دەرکەوت کە بەبێ جیاوازی کۆکەرەوەی سەرجەم دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بوو.

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە کە ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانە، ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە هەموولایەکمان بە هەمان شێوازی سەرۆک مام جەلال کاربکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەپێناو ئاشتەوایی و یەکڕیزی نیشتمانییدا.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدادیش جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، هەموو کات وتوومانە بەغداد قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە، هەرچەندە ئێستا پەیوەندییەکان لە دۆخێکی باشدایە، بەڵام دەبێت بە هەموو لایەکمانەوە کاربکەین لەپێناو ئاشتەوایی و تەبایی زیاتر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەشێوەیەکی بنەڕەتی و درێژخایەن چارەسەربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share