هێزه‌كانی چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (الاطار التنسيقي)، كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتیی دەكرێت، لەگەڵ هەریەكە لە بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی كۆبوونەوە، بەئامانجگرتنی خۆپیشانداران و هەروەها هێرشی سەر ماڵی كازمی ڕەتدەكەنەوە، داوای ڕاگرتنی هێرشە میدیاییەكان و هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، شەوی ڕابردوو بەئامادەبوونی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری كۆبوونەتەوە.
چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە ڕاگەیەندراوەكەدا پێنج خاڵی ئاماژەپێداوە، بریتین لە:
یه‌كه‌م: سەركۆنەكردنی تاوانی به‌ئامانجگرتنی خۆپیشانده‌ران و تەواوكردنی لێكۆڵینه‌وه دادوه‌رییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته و دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارن له هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران.
دووه‌م: ڕه‌تكردنه‌وه و سەركۆنەكردنی تاوانی به‌ئامانجگرتنی ماڵی مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌تمه‌ند بۆ زانینی هۆكاره‌كانی تاوانه‌كه و گه‌یاندنی بكه‌رەكانی به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
سێیه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیه‌كان و ڕاگرتنی شه‌ڕی میدیایی لەلایەن هەموو لایەنەكانەوە، دووركه‌وتنه‌وه له هاندانی شه‌قام و هه‌نگاونان به‌ره‌و هێوركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان و ناردنی په‌یامی دڵنیایی بۆ گه‌لی عێراق.
چواره‌م: گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌جۆرێك هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بدرێت، هەروەها هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هاتووه‌ته ئاراوه.
پێنجه‌م: بەشداربووانی كۆبوونەوەكە جه‌ختیان له په‌رۆشییان كرده‌وه له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان لە چوارچێوه یاسایی و سیاسییەكان.
هێزه‌كانی چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (الاطار التنسيقي) لە چەند لایەنێك پێكهاتوون، كە دەوڵەتی یاسای نوری مالكی و هاوپەیمانیی فەتحی هادی عامری سەرەكیترینیانن.