وێنە.. لە گەرمیان تووشبوویەكی كۆرۆنا لەناو نەخۆشخانە منداڵی بوو

نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان، كە تایبەتە بە كۆرۆنا، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو توشبوویەکی دووگیان لە نەخۆشخانەکەیان بەهاوکاریی ستافی نەخۆشخانەکە منداڵێکی کوڕی بووە.

لەسەر حاڵەتەکە نەخۆشخانەی قەڵا ڕایگەیاندووە، “ئەمشەو تووشبوویەکی دووگیان کە داخڵی نەخۆشخانەی قەڵا کرابوو، توانرا بەشێوەی ‌‌(لەدایکبوونی سروشتی) منداڵەکەی لەناو نەخۆشخانەی قەڵا لەدایکبێت”.

لەسەر دۆخی تەندروستییان، نەخۆشخانەكە ئاشكرایكردووە، “لەئێستادا منداڵەکە و دایکەکە دۆخی تەندروستییان باشە، منداڵەکە ڕەوانەی (نەخۆشخانەی منداڵان – بەشی نەبەکام) لە سلێمانی کرا”.

 

بابەتی پێشتر

چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: دۆخەكە هێوربكرێتەوە و چارەسەری یاسایی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن بدۆزرێتەوە

بابەتی دواتر

گۆڕاوی "هیهی" ڕاستییە یان دەنگۆ؟.. دەبەسترێتەوە بە داواكاریی چین بۆ كۆكردنەوەی پێداویستییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share