10 ملیۆن و زێدان هۆکارن بۆ بەردەوامبوونی سۆڵشایەر

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە بارودۆخێکی خراپدایە، تاوەکو ئێستا ئیدارەی یانەکە لەبارەی ئولی گونار سۆڵشایەرەوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە.

ڕۆژنامەی “تێلیگراف”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سۆڵشایەر بۆ دوایین جار بۆندەکەی تاوەکو 2024 نوێکردووەتەوە، موچەی ساڵانەی بە 10 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە، ئەگەر ئیدارەی یانەی مان یونایتد بیر لە دوورخستنەوەی بکەنەوە، ناچارن 10 ملیۆنی پێببەخشن، کە ئەوەش لەم ساتە ناهەموارەدا مەحاڵە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بۆ بەردەوامبوونی سۆڵشایەر پەیوەندیی بەو ڕاهێنەرەوەیە کە بڕیارە جێگەی بگرێتەوە، ڕۆژنامەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، بەڕێوەبەرانی “ڕێد دێڤڵز” لەگەڵ زینەدین زێدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید دانوستاندنیان کردووە.

هەڵوێستی ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە ڕوون و ئاشکرابووە، دووپاتیکردووەتەوە لەو بارودۆخە وەرزشییە خراپەدا هەرگیز لەنیوەی وەرزەوە ئەرکی ڕاهێنانی یونایتد ناگرێتە ئەستۆ، بەڵکو خەونەکانی لە بوون بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا خۆی دەبینێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ساڵی داهاتوو بۆندی دیدیێ دیشامپ کۆتاییدێت و دەتوانێت جێگەی ئەو ڕاهێنەرە بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

هەستانەوەی ئارسیناڵ لە پریمەرلیگ و گەڕانەوەیان بۆ نێو گەورەکان چۆن ڕوویدا؟

بابەتی دواتر

تاران: پێویستە واشنتن گرەنتی مانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبیلی لە بەرشلۆنە دەڕوات

عوسمان دێمبیلی ڕەتیكردۆتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و بڕیاری جێهێشتنی ‏بەرشلۆنەی داوە.‏ گرێبەستی دێمبیلی-ی فەرەنسی هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانەی…
Total
0
Share