ڕۆما و ئاتالانتا چاوەڕوانی جوڵەی ئینتەر میلانن

یانەکانی ڕۆما و ئاتالانتا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی ئەندریا بیلۆتی، هێرشبەری یانەی تۆرینۆ دەستپێکردووە.

ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا” لەزاری ئالفریدۆ پیدۆلای ڕۆژنامەنوس و شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەکانی ڕۆما و ئاتالانتا بێرگامۆ لە چاوەڕوانی جوڵەی یانەی ئینتەر میلانن بۆ دابینکردنی جێگرەوەی ڕۆمیلو لوکاکۆ.

یانەی چێڵسی سووربوونی لەسەر کڕینی ڕۆمیلو لوکاکوی هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئینتەرمیلان بە 130 ملیۆن یورۆ نیشانداوە، ئەگەر ئەم گواستنەوەیەش ڕووبدات جموجۆڵێکی دۆمینۆیی لەنێو یانەکانی ئینتەر – ڕۆما، یان ئینتەر – ئاتالانتا ڕوودەدات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەگەر لوکاکو پەیوەندی بە چێڵسی-یەوە بکات، ئینتەر هەوڵ بۆ دوو یاریزانی جێگرەوە دەدات، یەکەمیان دوڤان زاپاتای هێرشبەری یانەی ئاتالانتایە، لە بەرامبەردا ئاتالانتا هەوڵدەدات ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری تۆرینۆ دابین بکات.

ئەگەری دووەمیش داواکردنی ئیدین دزیکۆیە لەلایەن ئینتەرەوە، ئەگەر ئەم هەنگاوەش بنرێت، مۆرینیۆ بەهەمان شێوە هەوڵ بۆ بیلۆتی دەدات، واتا هێرشبەرەکەی ئیتاڵیا لەنێوان یانەکانی ڕۆما و ئاتالانتا پەنگ دەخواتەوە، هەر بەم هۆیەشەوە تاوەکو ئێستا بۆندەکەی بە موچەی ساڵانەی 3.3 ملیۆن یورۆ نوێنەکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەگوێرۆ بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت؟

بابەتی دواتر

دوایین پەیامی گواردیۆلا هاوکێشەی مێسی و کەین دەگەیەنێتە ئەنجام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share