كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی چاڤی لەكاتی ناساندنی وەك ڕاهێنەری نوێی بەرشلۆنە

چاڤی هێرناندێز، ئەستێرەی پێشووی بارسا ئەمڕۆ دووشەممە وەک ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە بە میدیا و هاندەران ناسێنرا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڵینیدا یانە کەتەلۆنییەکە بگەڕێنێتەوە بۆ لوتکە، هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد، یاریزانانی پێکهاتەی بارسا دەناسێت و دەزانێت خاڵی لاواز و بەهێزیان لە چیدایە.

ئەمەش بەشێکە لە وەڵامەکانی:

” خەونی من وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیی بەرشلۆنە بوو، ئێستا خەونەكەم بووە بە ڕاستی، من زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەم پڕۆژەیە”.

 

” بەڵێن بە هاندەران دەدەم كارێكی باش بكەین”.

 

” هەستدەكەم من ئێستا لە ماڵی خۆمم، بیرەوەریی خۆشم لێرە هەیە”.

 

” پەیوەندیی تەلەفۆنیم بۆ هات لەلایەن لاپۆرتاوە بۆ ئەوەی ببمە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، پێی وتم ئەوان لێرە منیان بەلاوە گرنگە”.

 

” سوپاسی قەتەر دەكەم بۆ ئەو ماوەیەی لەوێ بەسەرم برد”.

 

” نامەی زۆرم لە هاوڕێكان و خێزانەكەمەوە پێگەیشتووە، هەروەها هاوڕێكانی پێشووم پشتگیریی زۆریان كردوم”.

https://www.youtube.com/watch?v=z39Jon9JIVM

” بەڵێن بە هاندەران دەدەم شانازیمان پێوە بكەن”.

 

” لەكاتێكی هەستیاردا پۆستی ڕاهێنەرایەتیی بەرشلۆنەم وەرگرتووە، پێشتر بەدۆخی وادا ڕۆیشتووین، پێویستە هاوكاریی یاریزانەكان بكەم لە ڕووی دەروونییەوە”.

 

” سوودم لە زۆربەی ئەو ڕاهێنەرانە وەرگرتووە كە پێشتر كارم لەگەڵ كردوون، بۆ نمونە گواردیۆلا، ڕیكارد، ئێنریكی، ئەزموونم هەیە و دەیگوازمەوە بۆ یاریزانەكان”.

 

” كۆمەڵێك یاریزانی باشمان هەیە لە تیپەكەدا، پێویستە كاری جددی بكەن”.

” پیێویستە قسە لەگەڵ یاریزانەكان بكەم و شێواز و فەلسەفەی نوێیان پێڕابگەیەنم، پێویستە تۆپ لای خۆمان بهێڵینەوە، هەلی گۆڵ دروستبكەین، نابێت تەنها بەرگری بكەین، ئەمە فەلسەفەی بەرشلۆنەیە.”

 

” هەندێك كێشەی دارایی و وەرزشیمان هەیە، بەڵام من لێرەم لەپێناو ئەو كێشانە، بەجیاوازیی 10 خاڵ لەدواوەین (خولی ئیسپانیا)، پشت بەخۆشمان دەبەستین لە چامپیۆنز لیگدا، پێویستە ئەم وەرزە ناسناوێك بەدەستبهێنین.”

” پێویستە كاتێكی خۆش بەسەربەرین و بردنەوەش مسۆگەربكەین، سوپاس بۆ ئەم پێشوازیە جوانە، بەڵێن دەدەم كە ئاستێكی بەرز پێشكەشبكەین و كاری زۆر بكەین.”

 

< داواكاریی زۆر دەبێت لە ڕاهێنانەكاندا، ژیانی خۆم هەمووی تەرخان دەكەم بۆ ئەوەی كارەكان ڕێكبخەمەوە.”

 

” من ئامادەم، دی ئێن ئەی نەگۆڕاوە، بیرۆكەكەم ئەوەیە تیپێك بین فەلسەفەی خۆمان بەكاربهێنین، یارییەكی جوان پێشكەش بكەین، پێویستە زۆر شت بگەڕێنینەوە بۆ ئەم یانەیە.”

“داوای زۆر شت لە یاریزانەكان دەكەم، بەڵام خۆشم هاوكارییان دەكەم، كاتێك شتیگن، پیكێ، بۆسكێچ، ئالبا و ڕۆبێرتۆ دەناسم، دەزانم چۆن بەكاریان بهێنم، ئەشزانم خاڵە لاوازەكانیان چییە.”

بابەتی پێشتر

تاران: پێویستە واشنتن گرەنتی مانەوەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بدات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵە‌بانی: گرنگە كورد بە‌ یە‌كڕیزییەوە بە‌شداری گفتوگۆكانی بە‌غداد بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هازارد بۆ فرۆشتن

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەندی پیشانداوە بەفرۆشتنی هازارد، گەر گرێبەستێكی گونجاویان پێبگات. ئەنچیلۆتی پێیوایە هازارد بۆ ڕیاڵ…
زیاتر ببینە

هالاند و ڕۆدری ئامادەن

هەردوو یاریزان هالاند و ڕۆدری بۆ یارییەکەى لیڤەرپوڵ ئامادە دەبن. لە ئێستادا هەشت یاریزانی مانچستەر سیتی بەهۆی پێکانەوە…
Total
0
Share