دۆخی یاریزانە موسڵمانەكانی لیڤەرپوڵ لە مانگی ڕەمەزاندا چۆنە؟

سادیۆ مانێ یاریزانی لیڤەرپوڵ سوپاسی ئیدارەی یانەكە و كلۆپی ڕاهێنەری كرد كە هاوكاری زۆریان كردوون لە مانگی ڕەمەزاندا.

مانێ جەختی كردەوە كە ئیدارەی یانەكە هەموو كارئاسانییەكی كردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش مانگی ڕەمەزان تێپەڕێنن.

بەشێك لە وتەكانی مانێ:

سادیۆ مانێ بەم جۆرە باسی مانگی ڕەمەزان و ڕاهێنانەكانی لیڤەرپوڵ و یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەر دەكات:

– یاریكردن و ڕاهێنان كردن لەگەڵ پابەند بوون بە ڕۆژ و مانگێ ڕەمەزانەوە كارێكی زۆر ئاستەمە.

– پێش دەستپێكردنی مانگی ڕەمەزان قسەمان لەگەڵ هیندرسۆنی كاپتن كرد بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ یۆرگن كلۆپ بكات تا كاتی ڕاهێنانەكانمان بۆ بگۆڕێت.

– ئێمە ویستمان ڕاهێنانەكان لە نیوەڕوان و ئێوارەوە بخەینە بەیانیان.

– بۆ ئێمە باشترە گەر ڕاهێنانەكان بەیانیان بێت، چونكە كاتی گەڕانەوەت دەبێت و دەتوانیت پشوو بدەیت، بەڵام گەر ڕاهێنانەكان ئێوارە بێت هیلاك دەبین و كاتی ڕۆژوو شكاندنیش تێدەپەڕێت.

– ڕاهێنەر بەداواكارییەكەمان ڕازیی بوو، ڕاهێنانەكانی خستە بەیانیان.

– بە دڵنیاییەوە ئێمە بەڕۆژوو دەبین لە ڕەمەزاندا بەڵام لیڤەرپوڵیش هەموو شتێكی بۆ ئاسان كردووین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share