وێنە.. نزیکەی 50 خێزان کامپی هۆلیان جێهێشت

بە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، 46 خێزانی خەڵکی دیرەزوور، لە کامپی هۆل هێندرانە دەرەوە و ڕەوانەی زێدی خۆیان کرانەوە.

ساڵی ڕابردوو ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی لە هاوکاریکردنی داعشدا تێوەنەگلاون بۆ زێدی خۆیان، لەو چێوەشدا دوێنێ 46 خێزان گەڕێندرانەوە ناوچەکانی دیرەزوور.

لە کامپی هۆل، سەرەڕای خێزان و خانەوادەی چەکدارانی داعش، دەیان کەسی سوری و عێراقی هەن، کە بەناچاری لەناو سنووری حوکمی داعشدا ژیاون و دوای کۆتاییپێهێنانی دەسەڵاتی داعش، ڕەوانەی کامپی هۆل کراون، ئەمە جگە لە بیانییەكانی ناو داعش.

ئیدارەی خۆسەر چەندینجار داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی خۆیان، تا ئێستا چەند وڵاتێک ئامادەبوون هاوڵاتییەكانی خۆیان بگەڕێننەوە، بەشێكی دیكەشیان كاردانەوەیان بۆ وەرگرتنەوەی هاوڵاتییەكانیان نەرێنییە.

May be an image of 11 people, people standing and outdoors

May be an image of child, standing and text that says "N RTH"

May be a close-up of one or more people and people standing

May be a close-up of child and headscarf

May be an image of 2 people and headscarf

May be an image of text that says "N 5 ORTH"

May be an image of child and headscarf

بابەتی پێشتر

شۆفێری ئەو تانكەی لە بەغداد نمایشی كرد لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت

بابەتی دواتر

پاریس ڕەخنەی لە فیفا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: چه‌ندین جار بەغدادمان له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتی هەرێم چەندین جار حکومەتی فیدراڵی ئاگادارکردووه‌تەوە لەو بۆشاییە ئەمنییانه‌ى کە لە ناوچە…
Total
0
Share