كەركوك.. سێ كەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر كران

هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای كەركوك، سێ كەسیان دەستگیركرد كە “ئەندامی داعش بوون”.

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئەمشەو یەكشەممە 7ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایان كردووە، “لە پارێزگای كەركوك سێ كەسمان دەستگیركردووە، ئەندامی داعشی تیرۆریستی بوون”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “پاش چاودێریكردنی وردی ئەو داعشانە لە كەركوك، كە بە مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون، دەستگیركراون”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو سێ كەسە دەستی پێكردووە، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنە یاساییەكانیان لەگەڵدا بگیرێتەبەر”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر پرسی مووچە نەماوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share