سەرەڕای تەواوبوونی ڕێگای کەلار – کفری حکومەت پارەكەی خەرجناکات

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ڕێگای نێوان کەلار و کفری تەواوبووە، بەڵام پارەی بەلێندەران لەلایەن حکومەتەوە خەرجناکرێت.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەڵێندەرەکە ڕێگای نێوان کەلار و کفری تەواوکردووە، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نیشانداوە بە خەرجکردنی پارەکە، بەڵام پارەکە نادرێتە بەڵێندەرەکە”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، ئەگەری هەیە بەڵیندەرەکە بەشێک لە کارەکانی تەواونەکات، بۆ ئەوەی شۆفێران سوود لە ڕێگاکە وەرنەگرن، چونکە حکومەت پارەی بەڵێندەرەکەی خەرجنەکردووە، کە بڕەکەی پێنج ملیار دینارە.

لە مانگی ڕابردووەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی پێنج ملیار دینار بۆ ڕێگای کەلار – کفری، بەڵام پارەکە نادرێت بە بەڵێندەران.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

بابەتی دواتر

مردنی بە خواستی خۆت لە نیوزلەنداش کرا بە یاسایی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زانکۆی سلێمانی خوێندن راگیرا

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی دەوامی خوێندکاران لە سبەینێ سێشەممەوە تا کاتێکی نادیار. نوسینگەی سەرۆکی زانکۆی…
Total
0
Share