“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی دووشەممە، دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات.

شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەکێک لە چارەسەرەکانی گرفتی هەرێم و بەغداد روونکردنەوە، یان فەرمانسالارییەک بوو لە دادگای فیدراڵییەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوای جەژن، دادوەرەکان لە حەج بوون و دواتر سەرۆکی دادگای فیدراڵی خۆی خانەنشین کرد، فەرمانسالارییەکە دەرنەچوو.

وتیشی، بۆ رۆژی دووشەممە، دەرکردنی فەرمانسالارییەک یان روونکردنەوەیەک لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، کە وەزارەتی دارایی عێراق ناچاربکات مووچە بنێرێت و تێکەڵی کێشمەکێشمە سیاسییەکانی نەکات، ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدراڵی چاوەڕێی بەروپێشچوونی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد دەکات و، ئەگەر گفتوگۆکان بە ئاراستەیەکی ئەرێنی و رێککەوتندا بڕۆن، فەرمانسالارییەک دەردەکات بۆئەوەی راستەوخۆ مووچە بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبد حەمزە خەفاجی: چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت، بەڵام بەو مەرجەی دەبێت…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ دانیشتنێك ناكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share