به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس دووه‌م یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

 

ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر ئالاڤێس یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.

له‌ تایمی یه‌که‌مدا ئه‌ستێره‌کانی ئالاڤێس له‌ میندۆزۆڕۆزا به‌هێز ده‌رکه‌وتن و توانیان له‌ ڕێگه‌ی فشارکردن له‌ نیوه‌ یاریگای یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌دا مه‌ترسی بۆسه‌ر گۆڵی نیتۆ دروستبکه‌ن.

له‌ خوله‌کی 31 لویس ڕویخا سوودی له‌ هه‌ڵه‌ی نیتۆی گۆڵپارێز وه‌رگرت و گۆڵێکی بۆ یانه‌ی خانه‌خوێ تۆمارکرد.

له‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ مێسی و هاوه‌ڵانی بۆ یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که گووشاری خنکێنه‌ریان خسته‌سه‌ر گۆڵی فێرناندۆ پاچیکۆ‌، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و تایمی یه‌که‌م به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئالاڤێس کۆتاییهات.

له‌ تایمی دووه‌مدا ڕۆناڵد کومان سه‌رجه‌م کارته‌ هونه‌ری و مرۆییه‌کانی به‌کارخست و توانی له‌ هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه‌ له‌ ئالاڤێس باشتر ده‌رکه‌وێت.

له‌ خوله‌کی 64 ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمارکرد، له‌ ته‌واوی خوله‌کانی کۆتاییشدا لاوانی بارسا گه‌مارۆی گۆڵی ئالاڤێسیاندا که‌ له‌دوای ده‌رکردنی پیلیتێرۆ ڕامایۆ به‌ (10) یاریزانه‌وه‌ یارییانده‌کرد، به‌ڵام له‌ تۆمارکردنی گۆڵی پێشه‌نگی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و یارییه‌که‌ به‌ گۆڵێک یه‌کسانبوون کۆتاییهات، ئه‌وه‌ش دووه‌م ئه‌نجامی یه‌کسانبوون ده‌کات له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ تۆماریده‌کات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌ی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆی هه‌شت خاڵ له‌ شه‌ش روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی وه‌رز، له‌ پله‌ی (12) و ئالاڤێسی ڕکابه‌ریشی به‌هه‌مان ژماره‌ خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی (13)ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

لیڤه‌رپوڵ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ وێستهام گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ

بابەتی دواتر

بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی (4-1) بەرانبەر هوێسکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share