هێزەكانی بەرگریی عێراق بێبەریبوونی خۆی لە هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی ڕاگەیاند

دەستەی هەماهەنگیی هێزەكانی بەرگریی عێراق، سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی دەكات و بەوە ناوزەدی دەكات كە “بەئامانجگرتنی دەوڵەتی عێراقە”.

هێزەكانی بەرگری “مقاوەمە” پۆستی سەرۆك وەزیران بە یەكێك لە گرنگترین دامەزراوەكانی دەوڵەت و دەستكەوتەكانی دوای دیكتاتۆرییەت ناودەبات، جەختیشدەكاتەوە كە ئەو هێرشە لەگەڵ پەرۆشییان بۆ بنیادنانی دەوڵەتی عێراق یەكناگرێتەوە و بە هەوڵێك بۆ تێكەڵكردنی بابەتەكان ناوزەدی دەكات و دەڵێت، “بەتایبەت لەمكاتەدا كە ئێمە داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی دادپەروەرانە سەبارەت بە شەهیدەكانمان دەكەین كە ڕۆژی هەینی لە خۆپیشاندانی ئاشتییانەدا كوژران و دروستكردنی ئەم ڕووداوە ڕێگریمان لێناكات لە سزادانی تاوانباران، بەتایبەت ئەو كاربەدەستە گەورانەی تێوەگلاون لە ڕشتنی خوێنی خۆپیشاندەرانی بێتاواندا”.

دەستەی هەماهەنگیی هێزەكانی بەرگری داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی هونەریی پسپۆڕ دەكات كە بەبەشداریی حەشدی شەعبی لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوەی هێرشكردنەسەر ماڵی كازمی بكات و ئەنجامەكانی ئاشكرابكات.

دەستەی هەماهەنگیی هێزەكانی بەرگری “مقاوەمە” هۆشداری دەدات لە “زنجیرەیەك ڕووداوی لەو جۆرە كە ئامانجی شپرزەكردنی شەقامی عێراقی و تێپەڕاندنی ئەنجامە ساختەكانی هەڵبژاردن و گواستنەوەی عێراقە بۆ قۆناغێكی ترسناك لە داهاتووی سیاسی و ئابوری و ئەمنی خۆیدا”.

بابەتی پێشتر

سێ یاریزانی تری بەرشلۆنە توشی پێكان بوون

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لە کێشەکانی وەبەرهێنان و خزمە‌تگوزاری لە‌ سلێمانی كۆڵییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ پاساوێك بۆ بە ئامانجكردنی نێردە دبلۆماسییەكان لە عێراق نییە و پێویستە هێزە ئەمنییەكان…
Total
0
Share