سێ یاریزانی تری بەرشلۆنە توشی پێكان بوون

پێكان كێشەی سەرەكیی یانەی بەرشلۆنەیە لەم وەرزەدا و بەرامبەر سێلتاڤیگۆش، سێ یاریزانی تریان تووشی پێكان بوون.

بەرشلۆنە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، تایمی یەكەم سێ گۆڵی كرد، تایمی دووەم سێ گۆڵەكەی لێكرایەوە.

لەو یارییەدا هەریەك لە یاریزانان ئانسو فاتی و ئیریك گارسیا و نیكۆ گۆنزالێس تووشی پێكان بوون.

تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە ئاماژە بەوە دەدەن فاتی تووشی كەشەنگبوونی ماسوولكە بووە و پێویستی بە سێ بۆ چوار هەفتە پشوو وەرگرتن هەیە.

هەروەها ئیریك گارسیای بەرگریكاریش لەئێستادا بەهۆی ماندووبوونی ماسوولكەكانەوە لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.

نیكۆ گۆنزالێسیش تووشی ئازار بووە لە ڕانیدا و دوو هەفتە بەبێ ڕاهێنانكردن دەمێنێتەوە.

هێشتا چاڤی هێرناندێز پۆستی ڕاهێنەرایەتیی یانەی بەرشلۆنەی وەرنەگرتووە و پێنج یاریزان تووشی پێكان بوون، كە ئەوانیش ئەگوێرۆ و دیمبلی و فاتی و گارسیا و نیكۆ گۆنزالێسن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌رشلۆنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیاری تاکلایه‌نه‌ له‌ یاریزانانی ده‌کات

کۆتا کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و یاریزانان سه‌باره‌ت به‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ شکستیهێناوه‌ و یانه‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕیاری تاکلایه‌نه‌…
Total
0
Share