عێراق لەگەڵ شەڕی نرخی نەوت نیە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی لەگەڵ شەڕی نرخی نەوتدا نیە و ناشیەوێت نرخەكەی لەوەی ئێستا زیاتر بەرزبێتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، “عێراق لەگەڵ شەڕی نرخی نەوتدا نییە و ناشیەوێت نرخی زیاتر بەرز ببێتەوە”.

وەزیرە عێراقییەكە گەشبینی خۆی نیشانداوە بەڕێككەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیك پڵەس) بۆ درێژكردنەوەی كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت تا كۆتایی ساڵی 2022.

لای خۆیەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی مستەفا كازمی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی وتووە، هەر زیادكردنێكی بەرهەمهێنانی نەوت بەبێ هەماهەنگی و ڕێككەوتن لەگەڵ وڵاتانی (ئۆپیك پڵەس) جەنگی نرخی نەوت دروست دەكات.

ناوبراو هۆشداری ئەوەشیداوە، هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت ئەگەری داڕووخانیشی هەیە و مەترسیدارە”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ بەهۆی ڕێكنەكەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیك پڵەس) نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن

موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی كرد دەستلەكاركێشانەوەكەیان پێشكەشی پەرلەمان بكەن. موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
Total
0
Share