زینانە.. بۆمبێك بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە

لە نزیك ناحیەی زینانە بۆمبێك بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە، زیانی گیانی نەبووە، بۆمبێكی دیكە لە ناوچەكەدا هەیە و تیمی تایبەت لە هەوڵی پوچەڵكردنەوەیدان.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێك، كە پێدەچێت لەلایەن پاشماوەی چەكدارانی داعشەوە دانرابێت، لە نزیك ناحیەی زینانە بە هێزێكی پێشمەرگەدا تەقییەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، تەقینەوەكە زیانی گیانی بە هێزەكە نەگەیاندووە، تەنها ئۆتۆمبێلەكەیان زیانی ماددی بەركەوتووە.

لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیشەوە وتی، بۆمبێكی دیكە لە ناوچەكەدا دۆزراوەتەوە و تیمی تایبەتی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەوڵی پوچەڵكردنەوەیدان.

ناحیەی زینانە سەر بە قەزای كفری-یە لە ناوچەی گەرمیان سەر بە پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندیی عێراق لە وڵاتانی خاوەن یەدەگی زێڕ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

خەزعەلی بە گومانەوە لە هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی دەڕوانێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share