کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پیرۆزبایی له‌ مارادۆنا ده‌کات: باشترینی له‌دوای من

 

ئه‌فسانه‌ی زیندووی پۆرتوگال و یانه‌ی یوڤانتۆس، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پیرۆزبایی یادی له‌دایکبوون له‌ دیێگۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا خۆی وه‌ک باشترینی مێژوو له‌ قه‌ڵه‌مده‌دات.

“دۆنی پۆرتوگال” له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مارادۆنا ده‌کات به‌هۆی گه‌یشتنی به‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵ، له‌ گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت،” سڵاو دیێگۆ بارودۆخت چۆنه‌؟ تاموچێژ له‌ کۆمبیا وه‌ربگره‌ (میوزیک و دانسی فۆلکلۆری کۆڵۆمبیایه‌)، پیرۆزباییت لێده‌که‌م به‌هۆی یادی له‌دایکبوونته‌وه‌، هیوای باشترینت بۆ ده‌خوازم، هیوادارم هه‌موو شتێک له‌ ژیانتدا به‌باشی به‌ڕێبکات”.

ئه‌ستێره‌ ناوازه‌که‌ی یوڤانتۆس، دیێگۆ وه‌ک باشترینی مێژوو ده‌شوبهێنێت و وه‌ک گاڵته‌گه‌پێک ناوی خۆی پێشده‌خات و  ده‌ڵێت، ” پیرۆزبایی یادی 60 ساڵه‌ی ته‌مه‌نت لێده‌که‌م، باوه‌شێکی گه‌رم بۆ تۆ ژماره‌ یه‌ک له‌ مێژووی تۆپی پێ، به‌ڵام دوای بیچو”.

بیچو نازناوێکی ئیسپانییه‌، ئه‌و کاته‌ی کریستیانۆ له‌ ڕیزه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریده‌کرد ئیسپانییه‌کان به‌رانبه‌ر کریستیانۆ به‌کاریانده‌هێنا، که‌ گوزارشت له‌ باشترین ده‌کات.

کریستیانۆ و مارادۆنا په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی توندوتۆڵیان هه‌یه‌، هه‌ندێک له‌سه‌رچاوه‌کان پێیان وایه‌ مارادۆنا کریستیانۆ به‌ باشتر له‌ مێسی ده‌زانێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ئه‌فسانه‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌ له‌گه‌ڵ جادوگه‌ره‌که‌ی بارسا په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی باش نییه‌.

بابەتی پێشتر

ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه‌ چاکسازی دارایی نه‌کات مایه‌پوچ ده‌بێت

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مه‌درید له‌ میرکاتۆی زستانی 2021 یاریزان ده‌کڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی هالاند لە دۆرتمۆندە

بەهرەداری ئەڵمانی یانەی ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، کەریم ئادیمی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی شاری دۆرتمۆندی کردووە. تۆڕی “سکای سپۆرت…
Total
0
Share