به‌هۆی به‌هێزیی ئاستی ڤینیسیۆز جونیۆری به‌رازیلییه‌وه، ئیدین هازارد بیر له گه‌ڕانه‌وه ده‌کات بۆ خولی نایابی ئینگلیزی.
ئیدین هازاردی به‌لجیکی له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی پێکانه‌وه سوودی به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نه‌گه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونی له یانه‌ی شاهانه تاوه‌کو ئێستا پێنج گۆڵی تۆمارکردووه، هاوشێوه‌ی گاریس به‌یل به‌ده‌ست پێکانه له‌سه‌ریه‌که‌کانه‌وه ده‌ناڵینێت.
ماڵپه‌ڕی “لیڤه‌رپوڵ ئیکۆ” نووسیویه‌تی، گواستنه‌وه‌ی هازارد بۆ یانه‌یه‌کی خولی نایابی ئینگلیزیی بابه‌تێکی مه‌حاڵ نییه، پێشتر ئیداره‌ی چێڵسی ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ڕوویدا کردووه‌ته‌وه، له‌ئێستاشدا یۆرگن کلۆپی ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ و به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه سووره زه‌به‌لاحه‌که خه‌ون ده‌بینن هازارد له ڕیزه‌کانیان یاریبکات، پێیانوایه هه‌مان ئاست و ناوازه‌یی هازاردی سه‌رده‌می ڕابردووه، به‌ڵکو به‌هۆی کێشه‌ی ده‌روونییه‌وه نه‌یتوانیوه له مه‌درید جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه.
سه‌رچاوه‌که نووسیویه‌تی، به‌رزیی ئاستی ڤینیسیۆز جونیۆر هیچ ده‌رفه‌تێکی یاریکردنی بۆ هازارد نه‌هێشتووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت کارلۆ ئه‌نچلۆتی وه‌ک یاریزانی نمره یه‌ک مامه‌ڵه‌ی “ڤینی” ده‌کات و له دوایین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کاندا ئه‌ستێره‌ی به‌لجیکای پشتگوێخستووه، هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه، “ڕۆیشتنی هه‌ر یاریزانێک، ته‌نانه‌ت هازارد ئاساییه، ئه‌گه‌ربێتو خودی خۆی حه‌زی به ڕۆیشتن بێت”.
لێدوانه‌کانی ئه‌نچلۆتی به‌ئاشکرا ده‌ریده‌خه‌ن، هازارد گرنگی ئه‌وتۆی نه‌ماوه و چیتر هێڵی سووری ستافی هونه‌ری و ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه نییه، به‌ڵکو گواستنه‌وه، یاخود گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پریمه‌رلیگ بابه‌تێکی مه‌حاڵ نییه.