ئەمڕۆ كاتژمێر 3:30 خولەك هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی لەناو یاریگای ئۆڵدترافۆرد ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.
مانچستەر یونایتد لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیدایە و مانچستەر سیتیش پلەی سێیەمی گرتووە.
وتەكانی گواردیۆلا
// ئێستا نازانین کایل والکەر یاری دەکات یان نا، ئەمڕۆ ڕاهێنانمان هەیە ئەوکات دڵنیادەبینەوە
// هێشتا قسەم لەگەڵ چاڤی نەکردووە، هیوای سەرکەوتنی بۆدەخوازم ، دڵنیام کاری باش دەکات
// من ناتوانم دەربارەی بیرکردنەوەی مانچستەر یونایتد قسەبکەم دەتوانن لە خۆیان بپرسن
// من باسی ڕۆناڵدۆ ناکەم یاریزانی یانەی من نییە
// ڕۆناڵدۆ ئەگەر بەردەوام بێت دەتوانێت تا تەمەنی 75 ساڵی گۆڵ بکات