فەتح: دروشمی سەدر هەڵوەشاندنەوەی حەشدە

سەركردەیەكی ڕەوتی حیكمە دەڵێت، هاوپەیمانیی فەتح پێیوایە دروشمی سەدر لە حكومەتی نوێدا هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبییە.

بەلیغ ئەبو كەلەل، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی خزمەت بە داعش و تیرۆر دەكات و وتی، “ترسمان نییە لەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران لە ڕەوتی سەدر بێت، بەڵام هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت دروشمی سەدر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییە”.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی ڕەوتی حیكمە ڕاشیگەیاند، “حەشدی شەعبی هێز و پێویستییەكی ستراتیژییە، نە هەڵوەشاندنەوەی دروستە و نە كاركردنی لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆك وەزیراندا”.

ڕەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتیی عەمار حەكیم، چووەتەپاڵ ئەو بەرەیەی نوری مالكی سەرۆكایەتی دەكات و هەریەك لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی فەتح و بزوتنەوەی عەتا و پارتی فەزیلە و هاوپەیمانیی هێزەكانی دەوڵەت لەخۆدەگرێت و نوێنەرایەتیی هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكەن لەبەرامبەر ڕەوتی سەدر بەسەرۆكایەتیی موقتەدا سەدر.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەدر، بارەگاكانی سەرایا سەلام كە هێزەكەی خۆیەتی لەناو حەشدی شەعبیدا لە پارێزگاكانی عێراق جگە لە چوار پارێزگا داخست.

بابەتی پێشتر

بەغداد زیاتر لە ملیارێك دیناری بۆ جوتیارانی هەرێم ڕەوانەكرد

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share