میلان شوێنگرەوەی چالهانوگلۆی دیاریکردووە

میلان یاریزانێکی یانەی مارسیلیای وەک شوێنگرەوەی چالهانوگلۆ دیاریکردووە

بەڕێوبەرانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی تاوەکو ئەم ساتە بۆندی هاکان چالهانگلۆی تورکیان نوێنەکردووەتەوە و یاریزانێکی یانەی مارسیلیایان وەک شوێنگرەوەی دیاریکردووە.

چالهانوگلۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی میلان لە هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا بەڕێوبەرانی یانە لۆمپاردییەکە نەیانتوانیوە ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵدا بکەن، هەندێک لە سەرچاوەکانیش ئاماژەیان بە نزیکبوونەوەی لە یانەی مانچستەر یونایتد کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرت 360″، لە ئەگەری ماڵئاواییکردنی چالهانوگلۆ، ماڵدینی بەڕێوبەری وەرزشی و هاوکارانی ڕاستەوخۆ هەنگاوەکانیان بە ئاڕاستەی فلۆریان تاوڤینی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی مارسیلیا دەستپێدەکەن.

تاوڤین لەم وەرزەدا بە درێسی یانە فەرەنسیەکەوە چوار گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی ڕەخساندووە، وەک داواکراوی سەرەکی یانەی ئەی سی میلان ئاماژەی بۆدەکرێت.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دووپاتیکردووەتەوە، تاوڤان تاکە گواستنەوەی ڕۆسۆنێری نابێت، بەڵکو چاویان بڕیوەتە دۆمینیک سوبۆزلای گەوهەری یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ، بەڵام بۆ ئەم گواستنەوەیە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید و چەند یانەیەکی گەورەی دیکە ڕوبەڕوی ململانێی دارایی قورس دەبنەوە.

میلان لەم وەرزەدا لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی سیریا ئەی گرتووە، لە ئەگەری چنینەوەی نازناوەکاندا هاوینی داهاتوو پێکهاتەکەیان بە چەند یاریزانێکی لاوی بەهرەدار توندوتۆڵ دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

شەش کورد لە چاوەڕوانی بڕینەوەی دەستەکانیاندان

بابەتی دواتر

ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان پێرێز و یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share