ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی یورۆپا لیگ بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی گەڕی چوارەمی یورۆپا لیگ بەڕێوەدەچن و چەند یارییەكی بەهێزیش ئەنجام دەدرێن.

كاتژمێر 8:45 خولەك لە یاریگای لویسی دووەم، یاریی لوتكە لە نێوان مۆناكۆ-ی فەرەنسی و ئایندهۆڤن-ی هۆڵەندی بەڕێوەدەچێت.

مۆناكۆ بە حەوت خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە و ئایندهۆڤنیش بە 4 خاڵ سێیەمە.

لە یارییەكی تردا یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی لیگا وارسۆ، یارییەكە كاتژمێر 8:45 خولەك لە پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

لیگا وارسۆ بە شەش خاڵ پێشەنگە و ناپۆلیش بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

كاتژمێر 11:00ی شەویش یارییەكی بەهێزی دیكە لە نێوان بایەرلیڤەركوزنی ئەڵمانی و ڕیاڵ بیتسی ئیسپانی بەڕێوەدەچێت.

بایەرلیڤەكوزن بە 7 خاڵ پێشەنگە و ڕیاڵ بیتسیش بەهەمان خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ دووەمە.

گرنگترین یارییەكانی ئەمڕۆ

لیۆن – سپارتا براگ 8:45

ڕیاڵ سۆسیداد – شتۆرم گراس 8:45

مۆناكۆ – ئایندهۆڤن 8:45

ئۆڵۆمپیاكۆس – ئینتراخت فرانكفۆرت 8:45

لیستەر سیتی – سپارتاك مۆسكۆ 8:45

بایەرلیڤەكوزن – ڕیاڵ بیتس 11:00

داینامۆ زەگرب – ڕابید ڤییەنا 11:00

مارسیلیا – لازیۆ 11:00

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی سڕانەوەی پێبژاردنەكان

بابەتی دواتر

ئەرجەنتین كێشەی هەیە.. مێسی دۆخی خراپە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share