کریستیانۆ دەیەوێت شانبەشانی مێسی و نێیمار یاریبکات

هێرشبەری مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پلانی داڕشتووە هاوینی 2022 لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەست بە دانوستاندن بکات.

“فۆتبوڵ ترانسفێرس” ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ خەون دەبینێت لە خوولی فەرەنسا بۆ یانەی پاریس سان جێرمان یاریبکات.

کریستیانۆ دوای ئەزموونێکی سەرکەوتوو لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس، لە پێشەنگی کارەکانیدایە شانبەشانی لیونێل مێسی ئەرجەنتینی و نێیماری بەرازیلی لە هێڵێکی هێرشبەریی بەهێز و ناوازەدا یارییبکات.

بەپێی سەرچاوەکە، گەشتە مشتومڕاوییەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ پۆرتوگال و ئامادەنەبوونی لەڕیزەکانی مانچستەر یونایتد بۆ یاریی دێربی بەرامبەر مانچستەر سیتی، گومانی لە داهاتووی ئەفسانەکە دروستکردووە.

“دۆنی پۆرتوگال” لە سەرەتای وەرزدا گەڕایەوە بۆ ڕیزەکانی ڕێد دێڤڵز، تاوەکو ئێستا بەدرێسی ئەو یانەیەوە 31 یارییکردووە، 15 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

میلان بۆندیکی هاوینەی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی دواتر

گرانبەهاترین ئەو یاریزانانەی هاوینی 2022 بۆندەکانیان کۆتاییدێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share