هەرێمی كوردستان دەكەوێتە هەڵمەتێكی یەكمانگەی ڤاكسینكردنەوە

لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێكی یەكمانگەی سەرتاسەریی پێدانی ڤاكسین لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، دەویسترێت زۆرترین كەس ڤاكسین بكرێت.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەستپێكردنی هەڵمەتەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكراكرد، هەڵمەتەکە بە هاوکاریی دارایی وڵاتی ئەڵمانیا و بە پلانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە جێبەجێدەکرێت.

دکتۆر هێرش مەبەستی هەڵمەتەكەی ئاشكردكرد، “بۆ ڤاکسینکردنی زۆرترین ژمارەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی بەرگریی بەكۆمەڵە”.

بڕیارە هەڵمەتەكە ماوەی مانگێک بخایەنێت و ئاسانکاریی زیاتر بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتییانەوە دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ئاسۆی ڕوونی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان نرخی نەوتی دابەزاند

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی چاڤی پێش چوونی بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share