وەزارەتی پێشمەرگە: هێرشەكەی داعش هیچ زیانێكی بە پێشمەرگە نەگەیاندووە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی 2ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی داوە له‌ سنووری میحوه‌ری پردێ-دوبز، بەڵام هیچ زیانێك به ‌پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژەی بەوەكردووە، “كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش په‌لاماری خاڵێكی فه‌وجی 2ی لیوای 10ی پیاده‌یان دا له‌ سنووری میحوه‌ری پردێ- دوبز، بەڵام پێشمه‌رگه‌ ئازاكانمان به‌خێرایی لێیان هاتنه‌ده‌ست و ڕاویاننان، خۆشبه‌ختانه‌ش هیچ زیانێك به‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتووه‌”.

وەزارەتی پێشمەرگە نیگەرانە لەوەی “ئه‌مه‌ بۆ چه‌ندینجاره‌ داعش بۆشایی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقی ده‌قۆزێته‌وه‌ بۆ په‌لاماردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌”.

لەچەند ڕۆژی ڕابردووش چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر هەمان فەوج له‌ ناوچه‌ی زورگه‌زراو له‌ میحوه‌ری پردێ، به‌هۆیه‌‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

بابەتی دواتر

چین و ڕوسیا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكەن سزاكانی سەر كۆریای باكوور لاببات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share