هێزە عێراقییەکان لە کەرکوک رێگری لە جوتیارانی کورد دەکەن لە زەوییەکانیاندا کاربکەن

ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق رێگرییان لە ژمارەیەک جوتیاری گوندی تۆپزاوا کردووە، لەناو زەویوزارە کشتوکاڵییەکانیاندا کاربکەن.

ساتح ناسیح یەکێک لە جوتیارانی گوندی تۆپزاوا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندووە، ئەمڕۆ فیرقەی 11ی هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوونەتە گوندەکەیان و رێگرییان لێکردوون کار لە بەرهەمەکانیاندا بکەن.

باسی لەوەکردووە کە کاتێک هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ئەو ناوچەیە جوتیارەکان سەرقاڵی دروێنەکردن بوون، بەڵام پێیان راگەیاندوون نابێت کاربکەن، ئەو جوتیارانەش سەرجەمیان کورد بوون کە رێگرییان لێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنامی: ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی چالاكوانانی بادینان كراون جێگای نیگەرانیی ئێمەن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد هێشتا بە چارەسەری تەواو نەگەیشتووە، سەبارەت بە چالاكوانانی…
Total
0
Share