جوتیارانی كورد لە گوندی گابهڵه لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان، ڕێگرییانكرد له ههوڵی داگیركردنی زهوی و زارهكانیان لهلایهن عهرهبه هاوردهكانەوە كه به پاڵپشتیی سوپا و پۆلیس و لیژنهیهكی كشتوكاڵ هاتبوونه سنوورهكه.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەمڕۆ لیژنەیەكی كشتوكاڵیی سەرگەڕان بە پاڵپشتیی چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و سوپا و عەرەبە هاوردەكان چووەتە گوندی گابەڵە لە ناحیەی سەرگەڕان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان چوون بۆ هێڵكاریی ئەو زەوییە كشتوكاڵییانە “تاوەكو بزانن كوردەكان كوێیان داگیركردووە”، بۆیە لەكاتی ڕۆیشتنیان لەلایەن جوتیارە كوردەكانەوە ڕێگرییان لێكراوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە عەرەبە هاوردەكانی ئەو ناوچانە پێیانوایە شوێنی خۆیانە و كوردەكان لە دوای ساڵی 2003وە داگیریانكردووە، لەكاتێكدا جوتیارانی كورد بە زەویی خۆیانی دەزانن و دەڵێن، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا عەرەبە هاوردەكان زەوی و موڵكەكانی ئەوانیان داگیركردووە.