بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتوگوزاری دهۆک، لە مانگی ڕابردوودا نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگاکەیان کردووە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خەیری عەلی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک ڕایگەیاند، گەشتیاران بەبەردەوامی و لە هەموو وەرزەکاندا ڕوودەکەنە پارێزگای دهۆک، تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمدا 850 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دهۆک، گەشتیاران بەشێکیان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەندێکیان لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە دێن، هەروەها لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلیشەوە لە تورکیاوە گەشتیار دێنە شارەکە.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی پەیوەست بەو ڤایرۆسە تەنها 150 هەزار گەشتیار ڕوویان کردووەتە پارێزگاکە و لەهەمان مانگی ساڵی 2019ـدا 500 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆکیان کردووە.