سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگە سلێمانی دەستیپێکردەوە

دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی ناڕازیبوونیان بە بڕیارێک، گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵەکانیان لە کوشتارگەی سلێمانی راگرت، ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەکە دەستیپێکردووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، لە بەیانی ئەمڕۆوە گۆشتفرۆشەکانی سلێمانی ئاژەڵەکانیان بردووەتە کوشتارگەکە و کارکردن لە کوشتارگەکە دەستیپێکردووەتەوە.

لە دوێنێ شەممەوە راگرتنی سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەی سلێمانی دڵەڕاوکێی لەناو خەڵکیدا دروست کردبوو و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی زیاترکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێویستە مانگێكی دیكە بودجەی 2022 لە پەرلەمان بێت
سەرۆكی لیژنەی دارایی: بیانوو نەماوە بۆ نەبوونی یاسای بودجە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەك مانگ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا ماوە بۆئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022…
Total
0
Share