سەركردەیەكی فەتح بۆ ئێستا: مەرجەعییەتی شیعەكان قایلنییە كازمی بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران

ئەمڕۆ چوارشەممە پێشهاتێكی نوێ لەبارەی پۆستی سەرۆك وەزیران لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقدا هاتەئاراوە، زانیارییەكان باس لەوە دەكەن مەرجەعییەتی باڵای شیعەكان قایلنییە كازمی بۆ جاری دووەم بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران، سەركردەیەكی هاوپەیمانیی فەتح-یش زانیارییەكە بۆ “ئێستا” پشتڕاستدەكاتەوە.

ئەسعەد مورشدی، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆكایەتیی هادی عامری لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشكرایكرد، “زانیاری لە مەرجەعییەتی باڵاوە دزەپێكراوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە مەرجەعییەت قایلنییە مستەفا كازمی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران”.

سەبارەت بەو زانیارییانەی كە باس لەوە دەكەن پێش هەڵبژاردن ڕێككەوتن لەنێوان موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیراندا كرابێت، بەوەی كازمی لیستی بۆ هەڵبژاردن نەبێت و خۆی كاندیدنەكات، لە بەرامبەردا سەدر بەڵێنی سپاردنی پۆستەكەی بە كازمی دابێت لەكاتی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆندا، مورشدی وتی، “ڕەوتی سەدر هاوڕێی هەمیشەیی نییە، ئەزموونەكانی ڕابردوو دەریانخست كە بەڵێنی پێدانی پۆستی وەزاری و دووبارە كردنەوە بە وەزیری دابوو بە چەندین كەس، بەڵام دواتر بەڵێنەكانی نەبردەسەر”.

بەپێی وتەی سەركردەكەی هاوپەیمانیی فەتح، كازمی تۆمەتبارە بە ساختەكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن و تێبینی زۆری لەسەرە، “بۆیە بەدڵنیاییەوە مەحاڵە جارێكی تر بكرێتەوە بە سەرۆك وەزیران”.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی ڤاكسینكردنی منداڵان دەستیپێكردووە

بابەتی دواتر

ئەمریکا کوتانی منداڵانی 5 بۆ 11 ساڵ دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی…
Total
0
Share