بەغداد 3 ملیار دیناری بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەولێر تەرخانكرد، 200 ملیار دیناری مانگانەكەشی نارد.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، “دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، دەنگدرا لەسەر ناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی کە مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێردرێت”.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشكردشیكردووە، بەغداد بڕیاری ناردنی 3 مليار ديناری دیكەشی داوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ھەولێر.