فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکیان ڕوونکردنەوە دەدات

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلێکیان بۆ کەسێک کە لەناو سۆشیاڵمیدیا ناسراوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “بەبێ ئاگاداری ئێمە بەکارهاتووە”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاندووە، ” ئاگاداری هاولاتیان دەکەین کە یەکێک لە ئۆتۆمۆبیلەکان کە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن)ی لە سەرە بە هەڵسوکەوتێکی کەسی وبەبێ ئاگاداری ئیدارەی فرۆکەخانە لەلایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری شەخصی بەکارهێنراوە بەدەر لە یاسا و ڕێنمایی”.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ” وەزارەتى گواستنەوه و گەیاندن و بەرێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانە بە پێی یاسا بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتەکە دەکەن و ڕێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپێچیکار”.

بەکارهێنانی ئۆتۆمبیلێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ کەسێک کە لەناو سۆشیاڵمیدیا ناسراوە، کاردانەوەی توندی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە و داوای ڕوونکردنەوەیان لە وەزارەتی گواستنەوە و فڕۆکەخانەی هەولێرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بڕی پارەی وەرگیراو لە دایکان و باوکان لە باخچە حکومییەکاندا زیاد دەکات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی بۆ باخچەکانی ساوایان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە مانگانە بۆ باخچە حکومییە کورتخایەنەکان…
Total
0
Share