مۆندیال پیلانگێڕیی ئەرجەنتینە؟ خێزانی کریستیانۆ شتێکی تر دەڵێن..

ستافی پۆرتوگال شکستەکەیان لە مۆندیالی قەتەر دەخەنە ئەستۆی ناوبژیوانان، جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە پیلانگێڕی بۆ ئەرجەنتین دەکرێت تاوەکو جامەکە لەلایەن مێسی-یەوە بەرزبکرێتەوە.

دوای شکستی پۆرتوگال بەرامبەر مەغریب، هەریەک لە برونۆ فێرناندێز و پیپێ جەختیان لەوە کردەوە، کە داوەری یارییەکە ئەرجەنتی بووە و هەموو هەوڵێکی داوە پۆرتوگال بە دۆڕاندن بدات، ئەم هەنگاوەشیان بە ڕێگەخۆشکەر بۆ گەیاندنی ئەرجەنتین بە ناسناوەکە وەسفکردووە.

لە بەرامبەر تیۆری پیلانگێڕیدا، خێزانی کریستیانۆ دژی ڕاهێنەری پۆرتوگال و یاریزانەکان وەستاونەتەوە، هاوشانی 10 یاریزانی دیکە بڕیاریانداوە لەگەڵ پێکهاتەی پۆرتوگال نەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و لە قەتەر بمێننەوە.

ئیلما ئاڤێرۆی خوشکی کریستیانۆ تەواوی شکستی پۆرتوگال دەخاتە ئەستۆی فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر و تیۆری پیلانگێڕی ڕەتدەکاتەوە.

ئیلما دوای یارییەکە وتوویەتی، “ئەو پیاوەیان کوشت (کریستیانۆ)، هەڵبژاردەی نیشتمانییان کوشت، گەلێکیان کوشت.”

هەروەها جۆرجینا ڕۆدریگێزی دەستگیرانی “دۆن” لە ئینستاگرام نووسیویەتی، “ئەمڕۆ هاوڕێکەت، ڕاهێنەرەکەت خراپترین بڕیاریاندا.”

بابەتی پێشتر

شۆڕشی گەڕانەوە.. بەڕازیل بۆ 2026 "شێڵد" و پێکهاتەکەی دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

ئینگلتەرا بۆ ساوسگەیت: نەکەی بیر لەوە بکەیتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share