ئالابا لە میونشن (10) ڕۆژی ماوە و ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی کاتی سفرە

ئالابا 10 ڕۆژی دیکە دەتوانێت بە فەرمی لەگەڵ یانە داواکارەکانی دەست بە دانوستاندن بکات

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی لە یانەی بایرن میونشن دووردەکەوێتەوە، لە بەرانبەردا یانە خوازیارەکان چاوەڕوانی کاتی دیاریکراون بۆ دەستپێکی دانوستاندنەکان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە دان بەشکستی ئیدارەکەیدا دەهێنێت لە نوێکردنەوەی بۆندی ئالابا و بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، ” یانەکەمان ئەوپەڕی هەوڵیدا بۆندی ئالابا نوێبکاتەوە، گفتوگۆمان لەگەڵدا کرد، ویستمان تاوەکو مانگی تشرینی یەکەم وەڵامێک لە لێپرسراوی کارەکانی وەربگرینەوە، بەڵام ئەوە ڕووینەدا”.

هەروەها دەڵێت، ” نازانم لە داهاتوودا دووبارە دانوستاندنی لەگەڵدا دەکەین یان نا، تەنها دەمەوێت ڕوونیبکەمەوە کە بۆندی پێشکەشکراومان گوزارشتی لە خۆشەویستی بایرن دەکرد بۆ یاریزانەکە، بەڵام ئەو ئۆفەرەشی ڕەتکردەوە”.

لەبارەی خواستی یانەکانی دیکەوە، ڕۆمەنیگە ڕایدەگەیەنێت، ” ئاگاداری پڕوپاگەندە و هەواڵەکان نیم، بەڵام ئالابا لە یەکی مانگی کانونی دووەمەوە سەربەستە لەگەڵ کێدا دانوستاندن دەکات”.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەوپەڕی پەرۆشییەوە چاوەروانی کۆتاییهاتنی وادەی یاسایی گرێبەستی نێوان بەرگریکارە 28 ساڵەکە و یانەی بایرن میونشن دەکەن کە تەنها 10 ڕۆژی ماوە، لەدوای ئەو وادەیە بە فەرمی دەرگای گفتوگۆکردن بەڕوویدا دەکەنەوە.

ئالابا لە هاوینی 2010وە پەیوەندی بە بایرنەوە کردووە، لە ڕێکەوتی 30ی حوزەیرانی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا 404 یاری بە درێسی سووری باڤارییەوە ئەنجامداوە و 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 49 گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

بە داتا.. دوورخستنەوەی ئوزێل، ئارسیناڵی بەرەو شکستی گەورە بردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دێوەکەی ئیسپانیا دەکڕێت

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە بەجدی بیر لە گواستنەوەی ئاداما تراوری، یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن دەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی،…
Total
0
Share