ئەردۆغان جەخت لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری عێراق دڵنیاییدا لە هەرکاتێکدا پێویستبکات کردەی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدات و “ئەوە کارێک نییە پاشەکشەی لێبکەین”.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای گەڕانەوەی لە لوتکەی G20 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان وتی، “لە هارکاتێکدا پێویستبێت هێرش ئەنجام دەدەین، پاشەکشەی لێناکەین”.

ئەردۆغان جەختیکردەوە، هەر کارێک پێویست بکات دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەیکەن.

بەپێی وتەکانی ئەردۆغان، لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت یەکینەکانی پاراستنی گەل گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و وتی، “هیچ هەڵوێستێکی نەرێنیمان لێنەبینین”.

پێشتر لە لێدوانێکدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئارامگرتنی تورکیا سەبارەت بەو شوێنانەی لە سوریا بوونەتە سەرچاوەی مەترسیی بۆسەر تورکیا کۆتاییدێت و تورکیا وەڵامی ئەو مەترسییانە دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین؛ لەناویاندا (قەتەڕ، سعودیە، ئیماڕات، بەحرەین و ئیسرائیل).…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: دۆناڵد ترەمپ: وەڵامی ئـ.ـێران دەدەینەوە لەسەر خستنەخوارەوەی کۆپتەرەکەمان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاند، لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە شەوی ڕابردوو…
Total
0
Share