ساڵی نوێی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەستیپێکرد

ئەمڕۆ یەکی تشرینی دووەم، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی كوردی لە شاری کەرکوک لێدرا، هاوكات لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە پارێزگاکانی دیكەی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ زیاتر لە 11 ملیۆن خوێندکار لە پارێزگاکانی عێراق پەیوەندی بە خوێندنگاکانیانەوە دەکەن و بڕیارە بەپێی ئەو سیستمە بخوێنن کە پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاندبوو.

هاوكات لەگەڵ دەستپێمی خوێندن لە عێراق، نزیكەی 88 هەزار خوێندكار لە خوێندنی كوردی لە كەركوك ئەمڕۆ دەستیانكردەوە بە خوێندن.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بڕیاریداوە لە هەفتەیەکدا چوار ڕۆژ لەناو پۆلدا دەوامبکرێت و دوو ڕۆژیش بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدرێت.

ئەمە دووەم ساڵە خوێندن لەسەردەمی کۆرۆنادا لە عێراق دەستیپێکردەوە، ئەمساڵیش وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێکارێکیان بۆ پاراستنی خوێندکاران لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتەبەر.

بابەتی پێشتر

لە بەریتانیا دوو شەمەندەفەر بەریەك كەوتن

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بدرێت

سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیەوە دەکرێت…
Total
0
Share