دوو شەمەندەفەر لەشارێكی بەریتانیا بەریەك كەوتن بەهۆی ئەوەی یەكێكیان لەسەر هێڵەكەی خۆی لایداوە و قوربانیشی لێكەوتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لەشاری ساوڵسبرێ كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای بەریتانیاوە دوو شەمەندەفەر بەریەک کەوتوون دوای ئەوەی یەکێک لە شەمەندەفەرەکان لەسەر هێڵەکەی خۆی لایداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەك سەرنشینی نێو شەمەندەفەرەكان بریندار بوون، بەڵام تائێستا پۆلیس ئاماری فەرمی بڵاونەكردووەتەوە.
ڕوونیشیكردەوە، ڕووداوەکە لە تونێلێکدا ڕوویداوە و شەمەندەفەرێکیان لەسەر هێڵەکەی خۆی لایداوە.