ئەرجەنتین.. دۆزینەوەی ئێسکە پەیکەری ژمارەیەک داینەسۆر

دۆزینەوەی ئێسكەپەیكەری داینەسۆر لە ئەرجەنتین

لە ئەرجەنتین ئێسکە پەیکەری ژمارەیەک داینەسۆر دۆزرایەوە، تەمەنی ئێسكەپەیكەرەكان بۆ 70 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

لە پارێزگای لاریۆخا باکووری ڕۆژئاوای ئەرجەنتین ئێسکە پەیکەری ژمارەیەک داینەسۆر دۆزراوەتەوە کە تەمەنیان 70 ملیۆن ساڵە.

ڕیکاردۆ کینتێلا، پارێزگاری لاریۆخا لەوبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی، “لە شاری ڤینچینا و بە هەوڵی چەندین زانای شوێنەوارناس، سەدان هێلکە و ئێسکی ژمارەیەک داینەسۆر دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 70 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر”.

ڕیکاردۆ کینتێلا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە داینەسۆرەکان دوو جۆری “تیتانۆزۆر”ن و لە ئەنجامی پێنج ساڵ کارکردنی شوێنەراناسان تواندراوە دەربهێندرێن، ئەمەش لەڕووی گەشتوگوزارییەوە خزمەت بە ناوچەکە دەکات.

بابەتی پێشتر

نەوتی خاو لە جیهاندا جارێكی دیكە نرخەكەی دابەزی

بابەتی دواتر

عێراق: بەمنزیكانە دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا یەكلایی دەكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share