پۆچتینۆ لە پاریس سانت جێرمان ڕوبەڕوی کێشەکانی توخێل و نێیمار دەبێتەوە

ڕاهێنەری نوێی پاریس ناچارە لە دەستپێکەوە دوو کێشەی گەورە چارەسەربکات

ماوریسیۆ پۆچتینۆ لەگەڵ یانەی پاریس سانت جێرمان بە ڕێککەوتن گەیشتووە و چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ دەستپێکی کارەکانییەوە ڕوبەڕوی کێشە کەڵەکەبووەکان ببێتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پۆچتینۆی تەمەن 48 ساڵ ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ پاریس سانت جێرمان کردووە، جەمسەرەکان چاوەڕوانی ڕێککەوتنێکبوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێوان تۆماس توخێل و ناسڕ خلێفی بۆ ئاشکراکردنی بۆندە نوێیەکە، حەم هەنگاوەش ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی ئاشکرا کرا (هەڵوەشاندنەوەی بۆندی توخێل)

بەپێی سەرچاوەکە، پۆچتینۆ ڕوبەڕوی دوو کێشەی گەورە دەبێتەوە، یەکەمیان لە شێوازی بەڕێوبردنی پێکهاتەی پاریس بەوپێیەی بەپێی بیروبۆچوون و خوێندنەوەکانی توخێل بونیادنراون، دووەم کێشەش نێیمار دا سیلڤای بەرازیلیە کە دووچاری پێکانی قولە پێی بووە و لە ئێستادا پابەندی پڕۆتۆکۆلەکانی خۆپارێزی نییە و چارەسەر نییە.

نێیمار لە دوای گەڕانەوەی بۆ بەرازیل بڕیاریداوە ئاهەنگێک بە ئامادەبوونی 150 ناوداری بواری هونەر و وەرزشی سازبکات، سەرەڕای ئەوەی بڕیاریداوە پڕۆتۆکۆلەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکات، بەڵام کێشەی ڕاهێنەر لەگەڵ جموجۆڵی بەردەوامی یاریزانەکەدایە لە کاتێکدا تووشی پێکان بووە و پێویستی بە حەوانەوە و چارەسەر و گەڕانەوەیە.

بڕیارە “نێی” لە سەرەتاکانی کانوونی دووەمی 2021 بگەڕێتەوە، چاوەڕواندەکرێت پۆچتینۆ بۆ ئەم مەبەستە گووشاری توندی لەسەر دروستبکات، تاوەکو زووتر لەو کاتە و بەر لە دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی چامپیۆنزلیگ بەوپەڕی توانا جەستەییەکانەوە ئامادەبێت.

بابەتی پێشتر

مارسێلۆ بە پاڵپشتی ئادۆڵفۆ دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

لەماوەی 14 ساڵدا 17 ملیار دۆلار لە پڕۆژەی نیشتەجێبووندا خەرجکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی گۆڕانکاری دەکات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە بڕیاریداوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەى یانەکەى بەرامبەر ڤیاریاڵ بکات. چاڤی بۆی دەرکەوتووە کە ئەو…
Total
0
Share