(11) یاریزانی گەورە نرخیان بێبەرامبەرە

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ناوی گرنگترین ئەو یاریزانانەی بڵاوکردووەتەوە، کە گرێبەستەکانیان لەم مانگەدا کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستی نوێیان واژۆ نەکردووە.

یاریزانەکان پێکهاتەیەکی تەواو پێکدەهێنن بەم جۆرەی خوارەوە:

گۆڵپارێز: دەیڤید دی خیا (مان یونایتد)

هێڵی بەرگری: مات دۆهێرتی (تۆتنهام)، ئینیگۆ مارتینێز (ئەتلەتیک بلباو)، ئیڤان ندیکا (ئینتراخت فرانکفۆرت)، ڕافائێل گێرێرۆ (دۆرتمۆند).

هێڵی ناوەند: ئینگۆلۆ کانتی (چێڵسی)، تۆنی کرووس (ڕیاڵ مەدرید)، ئیلکای گوندۆگان (مان سیتی).

هێڵی هێرشبەر: لیۆ مێسی (پاریس)، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ (لیڤەرپوڵ)، مارکۆس تورام (مونشنگلادباخ).

سەرجەم یاریزانە ناوبراوەکان لە ڕێکەوتی (30)ی حوزەیران (ئەم مانگە) گرێبەستەکانیان کۆتاییدێت، زۆرینەشیان گرێبەستیان لە یانەکانی خۆیان یاخود یانەکانی دیکەوە پێشکەشکراوە، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێکیان واژۆ نەکردووە.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ چاوی لە ئیکاردییە و داوای سیانی کردووە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق بڕی یەدەگی دراوی نەختینەی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیلینگهام زێدانی نوێیە

بیلینگهام ئەستێرەى نوێی یانەى ڕیاڵ مەدریدە و وەک زێدان لە ناوەڕاستدا مامەڵە دەکات بیلینگهام دوو یاریی کردووە لەگەڵ…
Total
0
Share