(ڤیدیۆ) کرواتیا لە مەغریبی بردەوە و پلەی سێیەمی مۆندیالی بەدەستهێنا

یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیالی قەتەر 2022 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی کرواتیا بردنەوەی بەرامبەر مەغریب تۆمارکرد.‏

ئەمشەو شەممە، لە یاریگای (استاد الخلیفە الدولی) یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمی مۆندیالی قەتەر ئەنجامدرا، لە یارییەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی کرواتیا و مەغریب ڕووبەڕووبوونەوە.

هەڵبژاردەی کرواتیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە مەغریب بردەوە.

گۆڵەکانی کرواتیا لە خولەکەکانی حەوت و 42 لەلایەن جۆسکۆ گڤاردیۆل و میسلاڤ ئۆرسیچەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی مەغریب لە خولەکی نۆ لەلایەن ئەشرەف داری-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، کرواتیا پلەی سێیەمی مۆندیالی قەتەری بەدەستهێنا و مەغریب سەرەڕای سوپرایزەکانی پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونکردنه‌وه‌ی یاسایی له‌باره‌ی گۆڵه‌که‌ی مباپێ

زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن، که‌ گۆڵی دووه‌می فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر ئیسپانیا (ئۆفساید)ه‌، بێگومان ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، که‌…
Total
0
Share