بانگەوازی ناسا بۆ جیهان: نەوەكانمان ژیان لە دەرەوەی زەوی ئاشكرادەكەن

وێنەیەكی سمبولیی ژیان

زانایانی ناسا بانگەوازێكیان ئاراستەی جیهان كرد بۆ ڕێككەوتن لەسەر ڕێگەیەكی كاریگەری ڕاگەیاندنی دۆزینەوەی ژیان لەسەر هەسارەیەكی دیكە لە داهاتوودا.

لە وتارێكی زانستیدا كە لە گۆڤاری (nature)ی بڵاوبووەتەوە و جەیمس گرین، گەورە زانای ناسا سەرپەرشتیكردووە، جەختدەكرێتەوە لەسەر “بوونی ئەگەرێكی لۆژیكی كە نەوەكانمان دەتوانن بەڵگەی بوونی ژیان لە دەرەوەی زەوی ئاشكرابكەن” و دەشڵێت، “لەگەڵ ئەم توانا نایابەدا بەرپرسیارێتییەكی گەورە لەئارادایە”.

زانایانی ناسا پێشبینیدەكەن گرنگیدان بەهەر ڕاگەیاندنێكی لەو جۆرە لە ئاستێكی زۆر بەرزدابێت.

بەڵام مەترسیی خۆیشیان نیشاندەدەن لەوەی تێگەیشتن بۆ هەر ڕاگەیەندراوێك بەشێوەیەكی هەڵە بكرێت، هەڵسەنگاندنی ئەنجامەكان هەڵگری زیاتربێت لەوەی بە كردەیی ئاماژەی بۆدەكات. ئەنجامەكان دڵنیایی تەواو نادەن لەسەر بوون یان نەبوونی ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی، بەڵام پرۆسەیەكی خاوە و دەكرێت بە تێپەڕبوونی كات ئاشكرابكرێت.

بۆیە ناسا پێیوایە پێویستە زانایان ڕێگەیەكی ڕوون و بە وردی تاوتوێكراو دیاریبكەن بۆ ڕاگەیاندنی هەر بەڵگەیەك كە دەدۆزرێتەوە. بەبێ ئەوە، خەڵك متمانەی خۆیان بەوەی بابەتەكە پاڵپشت بە بەڵگەی زانستی بێت لەدەستدەدەن ئەگەر هانبدرێن بۆ باوەڕكردن بە دۆزینەوەی ژیان لە بۆشایی ئاسماندا، دواتریش پاشەكشەی لێبكرێت و پێیان بوترێت كە ڕاپۆرتەكان “ناڕۆشن و ناورد بوون”.

بۆیە ناسا جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستیی ڕێككەوتنی جیهان لەسەر “پێوەرە بابەتییەكان” بەوەی دەكرێت بە بەڵگە لەسەر ژیان لەسەر هەر جێگەیەكی دیكەی گەردوون دابنرێت، سەرەڕای دیاریكردنی “باشترین ڕێگا” بۆ گەیاندنی ئەو زانیارییە بۆ خەڵك.

ئەم پێوەرانە، بەپێی توێژینەوەكە، خەڵك بەشێوەیەكی ڕوون ئاگاداردەكاتەوە لەهەر دۆزینەوەیەك كە ئەگەری هەیە بەڵگە بێت لەبارەی ژیان لەسەر هەسارەیەكی دیكە، بەڵام بەبێ پێویستی وەڵامدانەوە سادەكانی “بەڵێ” و “نەخێر”ی پرسیاری ئەوەی ئایا ژیان دۆزراوەتەوە؟

بابەتی پێشتر

لایەنە عەرەب و توركمانەكان پێكهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا ڕەتدەكەنەوە

بابەتی دواتر

چۆن فیلمە ترسناکەکان سوود بە دۆخی دەروونیت دەگەیەنن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share