سەرۆكی هەرێم پەیامێك بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى هه‌ردوو شههيدى گيانفيدا (خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر) له لیوای 10ی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو دواى ڕووبهڕووبوونهوهيهكى قاره‌مانانه له كاتى ڕاوهدوونانى تيرۆرستانى داعشدا له ناوچه‌ى پردێ شه‌هيد بوون و گيانى پاكيان به نيشتمان به‌خشى.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، “دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆرستان، ئه‌و ڕاستييه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى وڵات ده‌كات”.
سەرۆكی هەرێم بەپێویستیشی دەزانێت كە “بە ئيراده و ده‌ستێكى پۆڵايينهوه، به هاوكاريى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى يهكجارييان، ڕووبه‌ڕوو و بهرهنگاريان ببينهوه”.
شەوی ڕابردوو سەرچاوەیەک لەناو لیوای 10ی وەزارەتی پێشمەرگە بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت “هێرشەکەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی زرگە زراو لە سنووری میحوەری کەرکوک بووە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و هێرشەکەش تێکشکێندراوە”.