تالیافیکۆ لە پریمەرلیگەوە داواکراوە

تالیافیکۆ لەلایەن یانەی لیدز یونایتدەوە داواکراوە

ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، نیکۆلاس تالیافیکۆ لە خولی نایابی ئینگلیزییەوە داواکراوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە بەرێوەبەرانی یانەی لیدز یونایتد هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی نیکۆلاس تالیافیکۆی بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، تالیافیکۆی تەمەن 28 ساڵ تاوەکو هاوینی 2023 بۆندی لەگەڵ یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی واژووکردووە، هەروەها لەلایەن چەندین یانەی گەورەی دیکەی وەک پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و مانچستەر یونایتدەوە داواکراوە.

لەم وەرزەدا تالیافیکۆ 36 یاری لە خولی هۆڵەندا ئەنجامداوە، تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی ڕەخساندووە.

نیکۆلاس تالیافیکۆ، بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام

تالیافیکۆ لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ بۆ یانەکانی ئەیاکس و ئیندیپێندێنتی و ئەتلەتیکۆ بانفێڵد و ڕیاڵ مۆرسیا 328 یاریکردووە 17 گۆڵی تۆمارکردووە و 24 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ ئاگره‌که‌ی باڤاریای له‌ ئالیانز ئارینا کوژانده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد‌.…
Total
0
Share