كێشەی پەروێزخان چارەسەركرا و لە سبەینێوە شۆفێران دەستدەكەنەوە بە كار

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا و داتوانن لە سبەینێوە باری تەڕە “سەوزە و میوە” لە مەرزەكەوە داخڵبكەن.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر ڕاسپاردەی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا و دەتوانن لە سبەینێوە تەڕەبار لە مەرزەكەوە بێت”.

“ماوەی چەند ڕۆژێكە شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان مانیانگرتووە و ناچەنە سەر كارەكانیان، وەزیری دارایی و ئابوری، بە هەماهەنگی لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریاندا بە هێنانی تەڕەبار بۆناو هەرێمی كوردستان”، وەزارەتی دارایی وادەڵێت.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، “ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری دارایی لە نووسینگەی سلێمانی، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان، لەگەڵ نوێنەری ئەو شۆفێرانە و سەرپەشتیار و بەڕێوەبەری گومركی مەرزەكە  كۆبووەوە”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە ئیڵچی گەڕایەوە لوتکە

بابەتی دواتر

گەنجێکی کورد لەسەر سنوری بیلاڕوسیا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share