لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە.

لەسەرەتای وەرزی 2021-2022وەوە، میسی تەمەن 34 ساڵ لەڕووی جەستەییەوە دووچاری ئاستەنگی بووە، لەو بارەیەوە لە وەڵامی ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند، “جەستە ڕەحم بەکەس ناکات”.

جەستە ڕەحم ناکات

هیچ کەسێک ناتوانێت گومان لەتواناکانی لیۆی ئەفسانە بکات، بەڵام ئەوەی ڕوونە، لەم وەرزەدا بەهۆی هەڵكشانی تەمەنیەوە چەندین کێشەی جەستەیی بۆ دروستبووە.

ژمارەکان دەریانخستووە کە لەم وەرزەدا و لەکۆی 12 گەڕی خولی پلە یەکی فەرەنسا، هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە و نەڕەخساندووە، سەرەڕای ئەوەی 15 لێدانی ئاراستەی گۆڵ کردووە و چواریان بە ئاراستەی ناو گۆڵی ڕکابەران بووە.

کۆی گشتیی یاریکردنی لیۆ لە پێنج یاریدا و 326 خولەک بووە، تەنها چوار یاری بەسەرەکی بووە، لە یارییەکیشدا یەدەگ بووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لە پۆگباوە نزیکە و هالاند لەسەرهێڵی گفتوگۆکردنە

بابەتی دواتر

چاڤی پێیوایە بە چوار هەنگاو بارسا دەگەڕێتەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share